وێنەی تۆمەتبارەکە و ئەو دەمانچەیەی پێوەی گیراوە - وێنە: 964
"میلی دەمانچەی لە کەسێک راکێشاوە"
لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر کرا
964+
پێشەوا محەمەد
لە شاری سلێمانی کەسێک دەستگیرکراوە و بە وتەی پۆلیس، “هێرشی کردووەتە سەر کەسێک و میلی دەمانچەی لێهێناوەتەوە”.
دەستگیرکردنی ئەو کەسە دوای سکاڵای هاوڵاتییەک بووە لای پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 17.6.2023 بڵاویکردووەتەوە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیانبەسەر چەکێکی جۆری دەمانچەشدا گرتووە.
تۆمەتبارەکە تەمەنی 36 ساڵە و “بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کراوەتەوە”.