وێنه‌ى گه‌نجه ونبوهكه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرابووه‌وه
گه‌نجه‌كه‌ى رزگارى دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
عه‌بدوڵا رەزا، گه‌نجێكی خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ته له ناحیه‌ى رزگارى، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك ون بوو، دره‌نگى شه‌وان دۆزرایه‌وه.
ره‌زا حه‌مه‌ساڵح، باوكی ئه‌و گه‌نجه به 964ـى وت، له دواى دوێنێ عه‌سره‌وه عه‌بدوڵا له ماڵ چووبووه ده‌ر و له مزگه‌وتێكی ناحیه‌ى رزگارى له‌گه‌ڵ قوتابیانى حوجره‌ى ئه‌و مزگه‌وته سه‌رقاڵ ببوو.
وتیشی “كوڕه‌كه‌م داونه و بارى ده‌روونى جێگیر نییه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، نزیكى دوازده‌ى شه‌وی رابردوو قوتابیانى ئه‌و حوجره‌یه ده‌بینن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاگادارىی ونبوونى ئه‌و گه‌نجه و وێنه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئینجا ده‌یگه‌ڕێننه‌وه ماڵه‌وه.
ره‌زا حه‌مه‌ساڵح باسی له‌وه‌ش كرد، یه‌كه‌مجاره كوڕه‌كه‌ى به‌و شێوه‌یه ون ده‌بێت .