خوشک و برایەک بەهۆی روداوی هاتوچۆوە بریندار بوون

964+

توانا نەقی

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە سەر رێگای کەلار – کفری شۆفێرێک و سەرنشینێک بریندار بوون.

هاوتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری کیا سیراتۆ بە ئاراستەی کەلار هاتووە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

رووداوەکە لە بەرامەبەر گوندی حاجی عەواد بووە و بە هۆیە شۆفێر و سەرنشینەکەی کە خوشک و بران بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بریندارەکان لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارن لە کەلار، تیمەکانی هاتۆچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.