دوو برا خنکاون و تەرمی یەکێکیان هێشتا نەدۆزراوەتەوە
964+
ئاسۆ وەرتی
ئەگەرچی نووسراوە مەلەوانیکردن لەم شوێنە مەترسیدارە، بەڵام ئەوان گوێیان پێنەدا.
رۆژی 15.6.2023 دوو برای گەنج لە گۆمێکی رووباری گەلی عەلی بەگ خنکان.
مەبەست و هەڵوێست لە هەولێرەوە هاتبوون، تەرمی یەکێکیان هێندرایەوە سەر وشکانی، بەڵام هێشتا کەس نازانێت تەرمی دووەمیان لەژێر چ تاشەبەردێکدا گیری خواردووە.
کەسوکاریان داوا دەکەن هاوکاری زیاتر بکرێن بۆ دۆزینەوەی تەرمی براکەیان.
مەلەوانەکان دەڵێن، جیاوازی زۆر هەیە لە نێوان مەلەکردن لە مەلەوانگەکان و شوێنە سروشتییەکان.
هەموو ساڵێک لەم شوێنانەدا چیرۆکی خەمناکی هاوشێوە روودەدات و تەنیا کەسوکاری خنکاوەکان بە ناچاری پەژارەکەی هەڵدەگرن.