30 دۆنم جاڕ و دۆنمێک گەنمی جووتیاران سووتا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە گوندی کوێرەک لە ناحیەی مەیدانی سەر بە ئیدارەی گەرمیان ئاگر لە پووش و پاوان و گەنمی جووتیاران کەوتەوە.

ئاگرەکە کاتژمێر 3:00ـی پاشنێوەڕۆى ئه‌مڕۆ کەوتووه‌تەوە و تا  کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی مەیدان کۆنترۆڵ کرا.

30 دۆنم پووش و پاوان و جاڕ لەگەڵ دۆنمێک گەنمی جووتیارێک سووتاوە.

عەزیز محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی بەرگریی شارستانی مەیدان بە 964ـى وت “جگە لەوانەش ھەندێک باخی ھاوڵاتیان سووتاوە، بەڵام زوو فریای کەوتوون و نەیانھێشتوە زیاتر بڕوات”

لە بارەی ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئەوەشی وت، “ھۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن