له سۆران
دووه‌م کەس بە تاى خوێنبه‌ربوون گیانى له‌ده‌ست دا
964+
ئاسۆ وەرتی – سۆران
دووه‌م حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان به نه‌خۆشی تاى خوێنبه‌ربوون، له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران راگه‌یەندرا.
دوو رۆژ پێش ئێستا هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی سرێشمەی سەر بە ناحیەی خەلیفان، گەیه‌ندرایە نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری سۆران، دوای پشکنینی سەرەتایی گومانی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی لێدەکرا و ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كرا.
هاوڵاتییەکە پێشمه‌رگه‌یە و خێزانداره و تەمەنی 50 ساڵە .
سەرچاوەیەک له تەندروستیی سۆران بۆ 964 گیانله‌ده‌ستدانى دووه‌م حاڵه‌تى له سۆران پشتڕاستكرده‌وه و وتى، “دوای مانەوەی شەوێک له نەخۆشخانە لە شاری هەولێر، ئەم ئێوارەیە گیانی لەدەست دا” .
بە پێی زانیارییەکانی 964، تا ئێستا لە سنووری هەرێمی کوردستان و کەرکوک هەشت کەس تووشی پەتای خوێنبەربوون هاتوون، لەو ژمارەیەدا چواریان گیانیان لەدەستداوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن