لە سلێمانی ئەکادیمیایەک گرنگی بە وەرزشی باسکە دەدات

964+

یادگار محەمەد

هۆڵی ئەکادیمیای خەونی وەرزشیە لە شاری سلێمانی، کە کۆمەڵێک لە راهێنەران و کەسایەتی ناوداری وڵاتی ئەمریکا، سەردانی رێکخراوی ژیمایان کردووە.

رۆنی ماکتودو، راهێنەری باسکە بۆ 964 دەڵێت، رێکخراوی ژیما لە ئێستادا جێگە و پێگەیەکی بەرفراوانی هەیە و بێجگە لەوەش رێکخراوەکە توانیویەتی پەیوەندییەکانی بباتە دەرەوەی عێراق و لەسەر بنەمای پێشخستنی ئاستی یاریزانانی کورد، لەگەڵ هەریەک لە ووڵاتانی ئێران و تورکیا و سوریا و ئەمریکا پەیوەندی پتەوی دروستبکات.

لە ساڵی 2016 و بۆ ماوەی حەوت ساڵ، رێکخراوی ژیما بۆ پێشخستن و پێگەیاندنی یاریزانانی باسکە لەسەر ئاستی عێراق خزمەت دەکات، لە ئێستاشدا ئەم رێکخراوە شەش ئاستی کچانی لە تەمەنە جیاوازەکان هەیە و بۆ کوڕانیش دوو ئاستی دروستکردووە، هەروەها 12 کچە یاریزانانی ئەم رێکخراوە لە ئێستادا درێسی هەڵبژاردەی عێراق دەپۆشن.