پۆلیسی دادگاى ئاكرێ یه‌كه‌مین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تین ئه‌و جلوبه‌رگه تازه‌یه‌یان له‌به‌ركرد... وێنه: راگه‌یاندنى پۆلیسی ئاكرێ
جلوبه‌رگى پۆلیسی دادگاكانى هه‌رێم گۆڕدرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی بڕیارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسی هه‌رێم، جلوبه‌رگى پۆلیسی دادگاكانى هه‌رێم گۆڕدرا.
پێشتر پۆلیسی دادگاكانى هه‌رێم، هه‌مان ئه‌و جلوبه‌رگه‌یان له‌به‌رده‌كرد، كه پۆلیسی بنكه‌كان له‌به‌ریان بوو و له‌یه‌ك ره‌نگ پێكهاتبوو، به‌ڵام جلوبه‌رگه تازه‌كه‌یان به‌گشتى له دوو ره‌نگ پێكهاتووه.
پانتۆڵه‌كه‌یان ره‌نگی قاوه‌یی و كراسه‌كه‌شیان ره‌نگی بێجییه.
عیماد حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسی قه‌زاى ئاكرێ، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وه بڕیارێكى سه‌رتاسه‌رییه و هه‌موو پۆلیسی دادگاكانى هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
وتیشی “جلوبه‌رگه تازه‌كان بێ به‌رامبه‌ر دراوه‌ته پۆلیس و ئه‌مڕۆ پۆلیسی دادگاى ئاكرێ یه‌كه‌مین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تین كه ئه‌و جلوبه‌رگه تازه‌یه له‌به‌رده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دیزاینى جلوبه‌رگه تازه‌كه تایبه‌تمه‌ندی خۆى هه‌یه و جیاوازه له‌وه‌ی پێشتر، وتیشی “بۆینباخ و نووسینى ناوى پۆلیسه‌كه و جۆرى كاسكێته‌كه‌یان، بابه‌تى تازه‌ن له جلوبه‌رگى پۆلیسی دادگاكانى هه‌رێمدا”.