104 مامۆستا تاقیکردنەوەی سەرپەشتیاری ئەنجامدەدەن
964+
كوردستان ئەحمەد
چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە بۆ 104 مامۆستای سنووری پەروەردەکانی دوکان، چەمچەماڵ و قەرەداغ بۆ بوون بە سەرپەرشتیار دەستپێدەکات.
تاقیکردنەوەکە لە لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردەیی هەولێر لە رۆژانی 12تاوەکو 15ی ئەم مانگە دەبێت کە بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی پەروەرەدە بڵاویكردووەتەوە 104 مامۆستا ناویان گەڕاوەتەوە بۆ چاوپێكەوتن.
وەزارەتی پەروەردە داوا لە پێشكەشكاران دەكات لە كاتی ئامادەبوونیاندا وەك پێشكەشكار پێوستە بابەتەكەی بەشێوەی پاوەرپۆینت بخاتە سەر فلاش میمۆری، هەروەها بەشداربوو لاپتۆپی خۆی پێبێت.
پێویستە بەشداربوو، لە كۆمپیوتەر شارەزا بێت و رۆژی ئامادەبوونی خۆی لە ناو پاورپۆینتەكەدا بنووسرێت بە پێچەوانەوە بە نەهاتوو هەژمار دەكرێت.
لەدوای بەشداریكردن لە چاوپێكەوتنەكە لیژنەیەكی باڵا لە وەزارەتی پەروەردە بەدواداچونی وردی بۆ دەكات و ناوەكان بڵاودەكاتەوە.