گرووپه شاخه‌وانییه‌كان به‌رزى لووتكه‌كان دیاریی ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوى شاخه‌وانى هه‌ڵو ده‌ڵێت، تا ئێستا توانیویانه ئاستى به‌رزى چه‌ند لووتكه چیایه‌ك له هه‌رێمی كوردستان دیاری بكه‌ن و تابلۆش له‌سه‌ر لووتكه‌كان بچه‌قێنن.
هیوا گه‌ردى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى رێكخراوى شاخه‌وانى هه‌ڵۆ، به964ـى وت، ئه‌وان له‌گه‌ڵ كاره شاخڕه‌ویه‌كانیاندا له رێگه‌ى ئامێرى تایبه‌ته‌وه به‌رزى لووتكه‌كانیش له‌سه‌ر ئاستى رووی ده‌ریا دیاریی ده‌كه‌ن.
وتیشی “تا ئێستا تونیومانه لووتكه چیاكانى حه‌سه‌ن به‌گ و سه‌فین و هه‌ردوو لووتكه‌كانى چیای ده‌ره‌شیر دیاریی بكه‌ین و له‌گه‌ڵ چه‌ند گرووپێكیش به‌شداریمان له دیاریكردنى به‌رزى هه‌ندێك لووتكه‌ى تردا كردووه”.
هیوا روونیده‌كاته‌وه، كارى رێكخراوه‌كه‌یان جگه له شاخڕه‌ویی، له رووه ژینگه‌یىه‌كه‌ش چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، له‌سه‌ر هه‌ندێك لووتكه تابلۆى زانیارییه‌كانیان چه‌قاندووه، كه‌چی پاش ماوه‌یه‌ك تابلۆكه شكێندراوه.
وه‌ك خۆى ده‌ڵێت، رێكخراوه‌كه‌یان له 4.4.2014 دامه‌زراوه و 90 ئه‌ندامیان هه‌یه و جگه له گه‌شته شاخڕه‌وییه‌كانیان بۆ چیاكانى كوردستان، به‌شداریى گه‌شته شاخڕه‌ویه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كوردستانیشیان كردووه.