جەڕەس لێیدا.. پەرلەمانتاران دەچنە هۆڵی دانیشتن

رێکەوتن کراوە دەنگ بە 15 مادە بدرێت

964+

فەرمان سادق

جەرەسی چوونە ژوورەوەی پەرلەمانتاران بۆ ناو هۆڵی دانیشتنی پەرلەمان لێدرا و بڕیارە ئەمشەو دەنگ بە 15 مادەی بودجە بدرێت.

عتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە کە رێکەوتن کراوە لەسەر کێشە و ناکۆکییەکانی بەردەم بودجە بۆ ئەوەی لە دانیشتنی ئەمشەو دەنگی لەسەر بدرێت.

دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی بە 964ـی وت، ئێستا جەڕەسی چوونە ژوورەوە بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان لێدرا بۆ دەنگدان بە بودجە.

لای خۆیەوە عودەی عەواد، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە کە رێکەوتن کراوە لە دانیشتنی ئەمشەودا دەنگ بە 15 مادەی بودجە بدرێت و سبەی هەینییش درێژە بە دانیشتنەکانی دەنگدان بە بودجە بدرێت.