بە رووداوێکی هاتوچۆ چوار کەس گیانیان لەدەستدا

964+
ئەحمەد عەبدوڵا

ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا بە چوار سەرنشینەوە لە رێگای نێوان هەردوو قەزای کەلار و کفری وەرگەڕا و سێ لە سەرنشینانی گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە دەوروبەری کاتژمێر 5ـی ئێوارە روویداوە.

ئۆتۆمبێلە وەرگەڕاوەکە چوار سەرنشینی هەبووە، سیانیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە، چوارەمیان بە سەختی برینداربوو، کەمێک لەمەوبەر ئەویش گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، هۆکاری رووداوەکە لەدەستدانی کۆنترۆڵ بووە.