قەڵای زەڵم؛ کیلۆمەترێک قادرمە دەبڕیت تا پێی دەگەیت
964+
محەمەد عومەر – هەورامان
قەڵای زەڵم یاخود قەڵای خان ئەحمەد خان بە یەکێک لە کۆنترین قەڵاکانی مێژووی کوردستان دەناسرێت.
قەڵاکە لە پێش زایین و لە سەردەمی دەوڵەتی مادەکانەوە بەکارهاتووە، بە دريژایی مێژوو رۆڵی گرنگی هەبووە لە دەوڵەتی مادەکان و ساسانییەکان تا سەردەمی میرنشینەکان بە تایبەت ئەردەڵانییەکان کە بە ناوی خان ئەحمەد خانی سەرۆکی میرنشینی ئەردەڵانی دەناسرێت.
قەڵاکە دەکەوێتە نزیک سەرچاوەی زەڵم لە هەورامان و بە درێژایی کیلۆمەترێک قادرمە دەبڕیت تا دەگەیتە نزیک ئەشکەوتەکە کە جێی حەوانەوەی خان ئەحمەد خان بووە.
دەسەڵاتی خان ئەحمەد خان هێندە فراوان بووە، دەگێڕنەوە بە درێژایی رێگای نێوان ناوچەی دزڵی کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵک وەستاوە و لەوێوە خواردنیان بۆ خان هێناوەتە سەر قەڵاکە بێ ئەوەی ساردبێتەوە.
لە ئێستادا گەشتیارێکی زۆر رۆژانە سەردانی قەڵاکە دەکەن و وەک شوێنێکی مێژووی ماوەتەوە کە هاوڵاتیان و میوانان لە دەرەوی وڵات دەچنە سەردانی.