دیمەنێک لە سووتانی زەوییەکەی عەربەت. وێنە: 964
1000 دۆنم زەوی سووتا
ئاگرەکەی عەربەت کۆنتۆڵکرا
964+
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی
پاش نزیکەی دوو کاتژمێر ئاگرەکەی ناحیەی عەربەت کۆنترۆڵکرا.
بەهۆی ئاگرەکەوە جگە لە رووبەری زەوی دوو خانووی پلاستیکی شلک و خەیار و تەماتە سووتاوە.
ئاگرەکە کاژمێر 2:00ی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە کەوتەوە، هۆکارەکەشی ئاگری دەڕاسەی کا کوتین بوو، وەک یەکێک لە جوتیارەکان بۆ پەیامنێری 964 باسیکرد بوو.
964 دەزانێت، ئەو رووبەری سووتاوە زیاتر لە 1000دۆنم دەبێت و زەوی زیاتر لە 40 جوتیارە، بەڵام زۆرینەی ئەو رووبەری سووتاوە جاڕ یان کای پاش دروێنەوە بووە.
ئەوەشی وت، سێ ماڵ کە نیشتەجێی دەشتەکەن لە ئەنجامی فراوانبوونی ئاگرەکە، زیانیان پێگەیشتووە.
ئەکرەم عومەر، یەکێک لە خاوەن ماڵەکانە و قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: دوو خانووی پلاستیکی شیلک و تەماتە و خەیاری تێدا بووە سووتاون، بەڵام زیانی گیانیمان نییە.
ئەو هەزار دۆنمەی کایەکەی سووتاوە دەکەوێتە نێوان عەربەت بۆ زەرایەن و لە شەقامی سەرەکی نزیکە، بەدرێژایی گوندی باریکە بۆ بێستان سوور فراوان بوو، پاش نزکەی دوو کاتژمێر خەڵکی خۆجێی و تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق