دیمەنێک لە خولی عێراق...فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مڕۆ خولی عێراق واژۆی پیشه‌گه‌ربوونی ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێككه‌وتنی نێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و ده‌سته‌ی لالیگای ئیسپانیا واژۆ بكرێت، بۆ به‌پیشه‌گه‌ركردنی خولی نایابی عێراق.
خولی نایابی عێراق، كه پاش خولی هه‌موو دنیا كۆتایی دێت، بڕیاره ببێته خولێكی پیشه‌گه‌ری، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاره ئه‌مڕۆ له به‌غدا گرێبه‌سته‌كه واژۆ بكرێت.
به پێی زانیارییه‌كان، فیدراسیۆنی عێراق 5 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته ده‌سته‌ی لالیگای ئیسپانیا، به‌رامبه‌ر به‌پیشه‌گه‌ركردنی خولی نایابی عێراق بۆ وه‌رزی داهاتوو، گرێبه‌سته‌كه‌ش بۆ دوو ساڵه و كۆمه‌ڵێك كار و پرۆژه‌ی دیكه له‌خۆده‌گرێ، له‌وانه كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی تۆپی پێ له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق.
وه‌لید غاره‌ب سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك یانه‌ی دیكه‌ی خولی عێراق، بانگهێشتی رێوڕه‌سمی واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه كراوه.
كێشه و گرفت و كه‌موكوڕی زۆری هه‌یه، به‌ڵام سه‌رۆكی فیدراسیۆنی عێراق بڕیاری داوه ئه‌و هه‌نگاوه بهاوێژێت، هه‌رچه‌نده دووچاری ره‌خنه‌ی توند بووه‌ته‌وه.