10 رۆژە لە شیلادزێ زبڵ كۆنەكراوەتەوە

+964
هێڤی دێوالی
زیاتر لە 10 رۆژە زبڵ و خاشاكی ناحیەی شیلادزێ و كۆمەڵگەی سەرسیر كۆنەكراوەتەوە و هاوڵاتیان گلەیی دەكەن و شارەوانیش وەڵامی پەیوەندی ناداتەوە.

زیاد حەسەن، هاوڵاتیەكی دانیشتوی كۆمەڵگای سەرسیر قسە بۆ 964 دەكات و دەڵێت، كۆڵانەكەیان بۆنی ناخۆشبووە بەهۆی زبڵ و خاشاكەوە و ئەوە 10 رۆژە زبڵ و خاشاكی گەڕەكەكەیان پاكنەكراوەتەوە.

كۆڵانەكان پڕبوون لە زبڵ و خاشاك، لە بەردەرگای هەر ماڵێك سەیردەكەیت تەنەكەی زبڵەكان پڕن و چەندین عەلاگەی زبڵ و گوێنی پڕ لە پیسی دانراوە.

تۆڕی 964 پەیوەندی بە شارەوانی شیلادزێوە كرد، بەڵام ئامادەنین وەڵامی پەیوەندی بدەنەوە و هیچ قسەیەك لەسەر ئەو بابەتە ناكەن.

پاككردنەوەی زبڵ و خاشاكی شیلادزێ و كۆمەڵگەی سیریێ دراوە بە كۆمپانیای هیزڵ،

خالید ئۆرەماری، نوێنەری كۆمپانیای هیزڵ لە ناحیەی شیلادزێ بە 964ی وت، كێشەی بارهەڵگرمان هەیە و دەبێت چەند بارهەڵگرێكمان بۆ زیاد بكەن بۆ ئەوەی بتوانین زبڵ و خاشاكەكە كۆبكەینەوە.

پێشتر زبڵ و خاشاكی شیلادزێ و سیریێ كۆدەكرایەوە و لە نزیك كۆمەڵگەی قەدش دەسوتێنرا، ئەمەش نیگەرانی دانیشتوانی قەدشی لێكەوەتەوە سوتانەكە راگیرا، بەڵام ئەمە دە رۆژە زبڵو خاشاك كۆناكرێتەوە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد