له دهـۆک 15 منداڵ له‌گه‌ڵ دایكیان له به‌ندیخانه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵانى دهـۆک، 15 منداڵ له‌گه‌ڵ دایكیان له به‌ندیخانه‌ن، هەروەها ژماره‌یه‌ك منداڵ و مێرمنداڵيش به تۆمه‌تى جیا جیا له‌و چاكسازیهن و سزادراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازی ژنان و منداڵانى دهۆک به 964ـى وت، ئه‌و منداڵانه‌ى له‌گه‌ڵ دایكیان له به‌ندیخانه‌ى چاكسازین، ته‌مه‌نیان له نێوان یه‌ک بۆ چوار ساڵیدایه.
سەرچاوەکە کە رازی نەبوو ناوەکەی ئاشکراببێت ئاماژەی بەوەکرد، خه‌رجی پێداویستییه‌كانى ئه‌و منداڵانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دابینده‌كرێت، كه بریتین له شیر و حه‌فازه و پێداویستی دیکە.
964 زانیویەتی، دایكى ئه‌و منداڵانه به تۆمه‌تى جیاجیا سزادراون و وتوویانە، ناچارن له‌گه‌ڵ خۆیان له‌ناو چاكسازى به‌خێویان بكه‌ن، چونكه له ده‌ره‌وه کەسی دیکەیان نییە چاوی لێیان بێت.
بە قسەی سەرچاوەکە، هه‌ر له‌ناو چاكسازى ژنان و منداڵانى دهۆكدا پێنج منداڵ و مێرمنداڵ سزادراون، کە تەمەنیان لە نێوان نۆ بۆ 18 ساڵیدایە.