لە سیدەکان 11 مین و سێ تەقەمەنی چارەسەر کران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە سەنتەری قەزای سیدەکان 11 مین و سێ تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی کە پێشتر دۆزرابوونەوە، ئەمڕۆ چارەسەر کران.

تەقەمەنی و مینەکان لە کێڵگەمینی سپیندارۆک دۆزراونەتەوە و بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین لقی هەولێر دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە بە شێوەیەکی سەلامەت پوچەڵکرانەوە.

“11 مین و سێ تەقەمەنی گواسترانەوە بۆ کۆگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ ئەوەی لەناوببردرێن”، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین لقی هەولێر وا دەڵێت.

دواى ئه‌و بارانه‌ به‌خوڕ و لافاوه‌ى، كه‌ به‌شێكی  ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى گرته‌وه‌، سنوورى سیده‌كان له‌ چاو زۆربه‌ى ناوچه‌كان ئه‌و باران و لافاوه‌ى رووبه‌ڕوو بووه‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌كى زۆرى مین و ته‌قه‌مه‌نى له‌ شوێنى جیاجیاى سنووره‌كه‌ ده‌ركه‌وتن.

ده‌زگاى كاروبارى مین، سنوورى قه‌زاى سیده‌كان وه‌ك یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین شوێن بۆ بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ناوزەد دەکات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو،  “ترسناكى ئه‌و سنووره‌ له‌وه‌دایه‌ ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به‌هۆى بارانه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوون و شوێنێكی دیاریكراویان نییه‌”.