لەمەودوا سەگەکانیش یاری ڤیدیۆیی دەکەن
+964
بڵند عوسمان – هەولێر
دامەزراوەیەک لە بەریتانیا خەریکی پەرەپێدانی یاری ڤیدیۆییە بۆ سەگەکان، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی تواناکانیان.
دامەزراوەکە ناوی (joipaw)ە، کاردەکات لە پێناو پاراستنی سەگەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.
یارییە ڤیدیۆییەکە بە جۆرێکە سەگەکە دەبێت بە زمانی یان ئەندامێکی دیکەی جەستەی وەڵامی راست هەڵبژێرێت.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٧ کە لەلایەن ژمارەیەک توێژەری بواری ئاژەڵان کراوە و لە کۆنفڕانسی (Animal-Computer) پێشکەشکراوە، یاری ڤیدیۆیی سودی زۆر دەگەنێت بە مێشکی سەگەکان.
لەو توێژینەوەیەدا، ٣٠٠ سەگ و ٢٠ گورگ بەشداربوون، کە بەهۆی یارییەکانەوە ئاستی ژیری و یادگەیان چالاکتر بووە.