وەزارەتی پەروەردە کۆمەڵگەیەک بۆ تاقیگەکان دروستدەکات

964+

شیراز عەبدوڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا پلانێکی 10 ساڵەی داناوە بۆ تێکدانی تاقیگە کۆنەکان و بیناکردنی کۆمەڵگەیەک بۆ تاقیگە نوێیەکان.

کۆمەڵگەکە لە سێ باڵەخانە پێکهاتووە و دەکەوێتە ناو سنووری کەمپی کۆلیژی تەکنەلۆژی هەولێر، پڕۆژەکەش بە هاوبەشییە لەنێوان وەزارەت و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30.5.2023، دەستکرا بە دانانی بەردی بناغەی تاقیگەکان لە هەولێر کە گوژمەکەی 947 ملیۆن دینارە و لەسەر داهاتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەبێت.

سەرمەند بەرزنجی، بەرێوەبەری کارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە 964 وت، پڕۆژەکە پلانێکی درێژ مەودایە و نزیکەی 10 ساڵ دەخایەنێت تاقیگە کۆنەکان هەڵدەوەشێندرێتەوە لە شوێنیان تاقیگەی تازە و مۆدێرن دروستدەکرێت و بیناکان لە ئاسمانەوە لەشێوەی پیتی (EPU) دەبێت و لە سێ نهۆم پێکدێن.

قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە دەستیپێکردووە کە 360 رۆژ دەخایەنێت.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق