“دهۆك” ده‌یه‌وێت جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ئاشت بكاته‌وه
“هه‌ولێر و زاخۆ سبه‌ی یاریی ده‌كه‌ن”
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یارییه‌كانی گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی عێراق ده‌ستپێده‌كات و یانه‌كانی كوردستان ئه‌ركیان ئاسان نییه، لووتكه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌ش له شاری دهۆك ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢ی تشرینی دووه‌م، گه‌ڕی حه‌وته‌م له قۆتاغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق ده‌ستپێده‌كات.
له به‌هێزترین یاریی گه‌ڕه‌كه‌دا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی دهۆك له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه یاریی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ی دوایی یه‌كێكه له یانه به‌هێزه‌كانی عێراق.
دهۆك له كۆی شه‌ش یاریی رابردوو، ته‌نیا یه‌ك یاریی دۆڕاندووه، ئه‌ویش هه‌فته‌ی رابردوو بوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به بوو، له یارییه‌كانی دیكه‌دا سێ یه‌كسانبوون و دوو بردنه‌وه‌ی هه‌یه.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی نه‌ورۆز، به هۆی ئه‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی نییه، له یاریگه‌ی شاری نه‌جه‌ف به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌لقاسم یاریی ده‌كات.
پرۆژه‌ی یاریگه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز له سلێمانی، هێشتا ته‌واو نه‌بووه و كاتێكی زۆری ده‌وێت.
نه‌ورۆز سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی كردووه، به‌ڵام له شه‌ش یاریی رابردوودا سێ بردنه‌وه و سێ دۆڕانی هه‌یه.
یانه‌ی هه‌ولێر ئاماده‌یه
یانه‌ی هه‌ولێر سبه‌ی چوارشه‌ممه له‌م گه‌ڕه‌ی خولی عێراقدا، له یاریگه‌ی شاری كه‌ربه‌لا رووبه‌ڕووی یانه‌ی دیوانییه ده‌بێته‌وه.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به 964+ی وت: تیپه‌كه‌مان به ته‌واوی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه و هه‌موو یاریزانه‌كان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان، هیچ یاریزانێكیش به هۆی پێكانه‌وه له تیپه‌كه دانه‌بڕاوه.
وتیشی: “یانه‌كه‌مان له دوێنێیه‌وه گه‌یشتووه‌ته كه‌ربه‌لا و ئه‌مڕۆ یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقی ده‌كات”.
964+ ده‌زانێت، به هۆی نه‌شیاوی یاریگه‌ی دیوانییه، به بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌ربه‌لا گواستراوه‌ته‌وه.
هه‌ولێر پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو گرنگترین ئه‌نجام و یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا، كاتێك به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له یانه‌ی شوڕته‌ی برده‌وه.
هه‌ولێر سه‌ره‌تایه‌كی خراپی له‌م وه‌رزه‌دا ده‌ستپێكردووه ، سێ دۆڕان و دوو یه‌كسانبوون و ته‌نیا بردنه‌وه‌یه‌كی هه‌یه.
زاخۆ سبه‌ی یاریی ده‌كات
هه‌ر له‌م گه‌ڕه‌ی خولی عێراقدا، سبه‌ی یانه‌ی زاخۆ له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی كه‌ربه‌لا یاریی ده‌كات.
زاخۆ له شه‌ش یاریی رابردوو، چوار دۆڕان، یه‌ك بردنه‌وه و یه‌ك یه‌كسانبوونی هه‌یه، ئێستا به چوار خاڵ له پله‌ی ١٧ی ریزبەندییە.
خشته و كاتی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
كه‌رخ – نه‌فتی میسان ١٤:٠٠
نەورۆز – ئەلقاسم ١٤:٠٠
دهۆک – قوەی جەوییە ١٦:١٥
نەفت – نەفتی بەسڕە ١٨:٣٠.