سەنتەرێکی قەستەرەی دڵ لە ئاکرێ دروستدەکرێت

964+

عەمار عەزیز – دهۆک

بڕیارە چەند پڕۆژەیەک لە قەزای ئاکرێ جێبەجێبکرێن لەناویاندا دروستکردنی سەنتەری قەستەرەی دڵە لەناو نەخۆشخانەی گوڵان.

ئەو پڕۆژانەی بڕیاری دروستکردنیان بۆ دەرچووە چوار پڕۆژەن و 13 ملیار دیناریان بۆ تەرخانکراوە.

ئەو چوار پڕۆژەیە دروستکردنی سەنتەرێکە بۆ قەستەرەی دڵ، پڕۆژەی ئاوی گەڕەکی سیسنا، هۆڵی بۆنە ئاینییەکان لە گوندی گلگۆران و دروستکردنی قوتابخانەیەکی 18 پۆلیە لە ناحیەی دینارتە.

سەربەست سەبری، بەڕێوبەری ناحیەی دینارتە بە 964ی وت، “حکومەت پارەکەی بۆ تەرخانکردوون، سەرجەم پڕۆژەکان تەنیا ماوە بدرێنە تەندەر، بۆیە بڕواناکەم دوابکەون”.

بەوتەی سەربەست، پڕۆژەکان ستراتیژین و بەکوالێتیەکی بەرز جێبەجێدەکرێن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی