له‌ چه‌مچه‌ماڵ ته‌قه‌ كرا و دوو كه‌س بریندارن

+964
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ بە دەستڕێژی گولـلە دوو کەس بریندار بوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كراون.

رووداوەکە لە نزیک بازاری له‌فەفرۆشەکانی چەمچەماڵ بووە و هەردوولا لە ناو ئۆتۆمبێلەوە دەستڕیژیان لەیەکتر کردووە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە پۆلیسی چەمچەماڵ، بە تۆڕی 964وت، “لە رووداوەکەدا دوو گەنجی لەدایکبووی 2003 و 2008 بریندارن و لەیەک خێزانن، دوای برینداربوونیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی کراون، کێشەکەی نێوانیان پێدەچێت کۆمەڵایەتی بێت، هه‌روه‌ها کەسیان سکاڵایان لە دژی یەکتر تۆمار نەکردووە، بۆیه‌ له‌ لای ئه‌وان كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌ رانه‌گه‌یاند.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عەبدوڵا