نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار. وێنە: +964
بەهۆی سکاڵای هاوڵاتیان
کارەکانی لیژنەی نەشتەرگەریی منداڵبوون لە گەرمیان راگیرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
تەندروستیی گەرمیان کاری لیژنەی نەشتەرگەریی ساردی ژنان و مناڵبوونی لە سەرجەم نەخۆشخانە حکومییەکانی کەلار و کفری هەڵپەسارد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، تەندروستیی گەرمیان نووسراوی ئاراستەی چوار نەخۆشخانە کردووە و دەڵێت، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و رەچاوکردنی سکاڵا و گازاندەی هاوڵاتیان لە جیاوازی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی مناڵبوون لە کەرتی گشتی و تایبەت، ئەو بڕیارە دراوە.
بەشێک لە پزیشکانیش دەڵین، ئەو بڕیارە کارێکی وا دەکات رێگە بە نەشتەرگەری زیاتر بدات و لە دەسەڵاتی پزیشک خۆیدا بێت کە ئایا نەشتەرگەری بکرێت یاخود نا.
نووسراوەکەی تەندروستی گەرمیان ئاراستەی نەخۆشخانەکانی شەهید شێرەی نەقیب لە کەلار، شەهید خالید گەرمیانی لە کفری، نەخۆشخانەی گشتیی کەلار و شەهید هەژار لە کەلار کراوە.
تەندروستیی گەرمیان دەڵێت، ئەم بڕیارە “بۆ ئاسانکاری و هاوکاریی ژنانی دووگیان، کە پێویستیان بە نەشتەرگەری منداڵبوونە” دراوە.