پاسپۆرتی عێراق - فۆتۆ سایتی هەرێم
هێشتا ماوه پاسپۆرته ئه‌لیكترۆنیه‌كه له هه‌ولێر بكه‌وێته‌كار
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تا ئێستا له هه‌ولێر پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنى ئه‌كتیڤ نه‌بووه و به‌پێی زانیارییه‌كانیش ئه‌كتیڤبوونه‌كه‌ى سێ هه‌فته‌ى دیكه‌ى پێویسته تا ده‌كه‌وێته كار.
شەوى 6.3.2023، له‌به‌غدا به شێوه‌یه‌كی فەرمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کرایەوە و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش یەکەم کەس بوو کە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی وەرگرتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی عێراقیش رایگەیاند بوو، سەرەتای مانگی نیسانى رابردوو لە شارەکانی نەینەوا، نەجەف، هەولێر و بەسڕە دەست بە دابەشکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، تا ئێستا به ئه‌لیكترۆنیكردنى پاسپۆرت له هه‌ولێر نه‌كه‌تووه‌ته كار.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوه‌یه‌كی زۆره كار بۆ ئه‌كتیڤكردنى ئه‌و پاسپۆرته ده‌كرێت و ته‌واوى ئامێره‌كانى به‌ئه‌لیكترۆنیكردنه‌كه‌ش گه‌یشتوون.
وتیشی “سێ هه‌فته‌ى تر پێویسته تا پاسپۆرتى ئه‌لیكترۆنى بكه‌وێته كار”.