رووناكی و ئاگر كوژێنەرەوەكانی تونێلی پێشڕەو گۆڕدران
+964
كوردستان ئەحمەد
بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی شارباژێڕ سەرجەم گڵۆپ و ئاگركوژێنەرەوەكانی تونێلی پێشڕەویان گۆڕی و نوێكرانەوە.
لە هەر سەدو ەنجا مەترێك ئاگركوژێنەرەوەیەك دانراوە، لایتەكان هەندێكیان شكابوون و هەندێكیشیان سووتابوون، ئەمڕۆ سەردەمیان گۆڕدران و لایتی نوێ لە شوێنەكەیان دانرا.
بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی شارباژێڕ و هێزەكانی پێشمەرگە لە فەوجی كوبرا پێكەوە كاری گۆڕین و چاككردنەوەی رووناكی و ئاگركوژێنەرەوەكانی تونێلەكەیان كرد.
هاتوچۆی شارباژێڕ لە پۆستێكدا لە فەیسبووك نوسیویەتی، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێكی ئاگردا، ئەو ئاگركوژێنەرانەوە بەكار بهێنن، كە لەناو تۆنێلەكە دانراون.
تونێلی پێشڕەو لە شاری سلێمانی لە گۆیژە و ئەزمەڕەوە شارەدێی سیتەك و دەڤەری شارباژێڕ بە سلێمانی دەبەستێتەوە، تونێلەكە كیلۆمەترێك زیاترە، یەك ئاراستەیە و لە ژێر شاخی گۆیژە دروستكراوە.