گوندێکی مێژوویی لە سلێمانی زیندوو دەکرێتەوە
964+
فەرمان سادق
لەگەڵ ئەوەی گوندی دارەڕەش ساڵانێکی زۆرە لەناوچووە و لەسەر نەخشەی شارەوانی سلێمانی نەماوە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاری زیندووکردنەوەی گوندەکەی دەرکرد.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پارساڵ بڕیاری دووبارە هێنانە کایەی ئەو گوندەی داوە و پارێزگای سلێمانیش بە نووسراوەی ژمارە (145) لە 5.1.2023 ئەمساڵ بە نووسراوی فەرمی داوای هێنانەوە کایەی گوندەکەی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
گوندی دارەڕەش، دەکەوێتە سنووری ناحیەی تانجەڕۆ کە سەر بە قەزای ناوەندی سلێمانییە و رووبەرەکەی نزیکەی پێنج هەزار دۆنم زەوییە.
نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ بە ژمارە (9429) لە 11.4.2023 بە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ دەرچووە و تێیدا بڕیاری هێنانە کایەی گوندەکەی دەرکردووە.