بەغدا لە 20 رۆژدا 800 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە

964+
كوردستان ئەحمەد

لە ماوەی 20 رۆژی رابردوودا، حكومەتی عێراق 800 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ئەو بڕە پارەیە بە سێ وەجبە نێردراوە، جارێک 400 ملیار دینار و دوو جار 200 ملیار دیناری هاتووە.

800 ملیار دینارەکە لە 9 و 18 و 22ی ئەم مانگەدا هاتووە، بە قسەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

هونەر جەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە 964ی وت، “سەرجەم ئەو پارەیە بۆ دابەشکردنی موچە سەرفکراوە و سەرفدەکرێت”.

دوو مانگ دەبێت، بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە راگیراوە، حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەوە رێككەوتنێكی سەرەتاییان كردووە، تا هەناردەی نەوت دەستپێدەكاتەوە، بەغدا مانگانە 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.