شێخ له‌تیف 47 ساڵه‌ خه‌ریكی ساج و پەرەمێزە

لەبەر دڵی خەڵک پەرەمێز و سۆپای کۆن چاکدەکاتەوە

+964

ئاودێر عومەر- سلێمانی

لەتیف شێخ فەرەج ناسراوە بە شێخ لەتیف تەمەنی 70 ساڵە.

لە 1976 دوکانی چاکردنەوە و فرۆشتی ساج و پەرەمێزی لە سلێمانی داناوە، کەس نییە نەیناسێت و پەرەمێزی نانکردن و حەمامی بۆ چاککردنەوە نەبردبێتە لای.

وەک خۆی دەڵێت، ئێستا ئەو پەرەمێزو زۆپایانەی بە نەوت ئیشیان دەکرد، زۆر کەم ماون و خەڵکی بەکاریان ناهێنێت، ئەو دەڵێت، کارئاسانی بۆ زۆرکەرەستە کراوە و زۆربەی ئەوانەی بە نەوت ئیشیان دەکرد کراون بە غاز.

لەتیف شێخ فەرەج باسی ئەوە دەکات، هەندێک جار پەرەمێزە کۆنەکان دەهێنن بۆ چاکردن، لەبەر دڵی خەڵک ئیشیان تێدا دەکات، هەرچەندە کەس بۆ چاککردنەوە ئیش لەو کەلوپەلە کۆنانە ناکات.

ئەو دەڵێت، ئیشی پێشتر خۆش بوو، بە رۆژێک بژێوی هەفتەیەکی ئێستایان پەیدا دەکرد

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا