وتەبێژی بازاڕی دۆلاری هەولێر وەڵام دەداتەوە
رێنماییە نوێکانی بانکی ناوەندی کارتی بانکی دەخەنەوەکار؟
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
ماوەی هەفتەیەکە راکێشانی پارە لە رێگەی کارتی بانکییەوە وەستاوە. وتەبێژی بازاڕی دۆلاری هەولێر دەڵێت، رێنماییە نوێکانی بانکی ناوەندی کۆنتڕۆڵی کارتی بانکی دەکات.
بە پێی ژمارەیەک رێنمایی کە بانکی ناوەندی عێراق دوێنێ شەممە 21.5.2023 بڵاویکردووەتەوە، لەمەودوا هەر کارتێکی بانکی نابێت لە 10 ملیۆن دینار زیاتری تێدابێت و رۆژانەش تەنیا 300 دۆلاری لێوەرادەکێشرێت. ئەم بڕیارە هی بانکی ناوەندی عێراقە.
ئەوەشی تێدا هاتووە، نابێت مانگانە لە 10 ملیۆن دینار زیاتر بخرێتە سەر کارتی بانکی و بۆ دراوەکانی تریش، دەبێت بە بەهای ئەو 10 ملیۆن دینارە دابندرێت.
“هیچ كارتێكی بانكی بهبێ ناو و زانیاری كهسی قبوڵكراو نابێت و دهبێت ناوی تهواو و پاسۆرت یان ناسنامهی باری شارستانی له كهسی ههڵگری كارتهكه له لایهن بانكهكانهوه وهربگیرێت”، ئەمەش یەکێکی ترە لە بڕیارەکانی بانکی ناوەندی.
کەیفی خۆشناو، وتەبێژکی بازاڕی دۆلارەکەی شاری هەولێر بە 964ی راگەیاند، ئەگەر کۆنتڕۆڵی ئەوە بکرێت هەرکەسە و یەک کارتی بانکی پێبدرێت ئەوا کۆنتڕۆڵی راکێشانی پارەی زۆر لە رێگەی کارتی بانکی زۆرەوە دەکرێت.
پێشی وابوو، بە جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانە کارکردن بە کارتی بانکی دەستپێدەکاتەوە.