یونیسێف منداڵانى خانه‌قین ده‌خاته‌ نێو چالاكی جۆراوجۆره‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

رێكخراوى یونیسێف، له‌ رێگه‌ى چالاكی جۆراوجۆره‌وه‌ هاوكاریی منداڵانى خانه‌قین ده‌كات، چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیانیش ده‌ڵێت، چالاکییەکانی سەنتەری پاراستنی منداڵانی خانەقین ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان بڵاویكرده‌وه‌، لە چوارچێوەی پڕۆژەی پاراستنی منداڵاندا بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان لەمساڵدا بە پاڵپشتی دارایی رێکخراوی یونسێف چالاکییەکانی سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان بەڕێوە دەبات و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.

باس له‌وه‌ش ده‌كات، چالاکییەکانی ئەم سەنتەرە خۆی لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن، سیمیناری وشیاریی دەروونی و کۆمەڵایەتی، هونەری، وەرزش، کـۆمپیوتەر و درومان و کاری دیکە دەبینێتەوە.

ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه‌،  رۆژانە لە قەزای خانەقین ژمارەیەکی بەرچاو منداڵ روو لەم سەنتەرە دەکەن بە مەبەستی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی سەنتەرەکەدا.