تیر و پشک بۆ گوندی رەشکین کرا

 964+

کوردستان ئەحمەد

تیر و پشك بۆ دانشتوانی گوندی رەشكین كرا و زەویان  لە كەرتی 32ی ناوچەی تەرمیناڵ لە هەولێر پێدرا.

لەسەر رێگەی گوندی رەشكین بەشێك لە زەویەكان لە ماستەرپلانی هەولێردا كەوتنە بەر رێگە و پارك و دەكرێن بە سەوزایی.

زەوییەكان بەشێكیان دەكرێن بە پارك و سەوزایی، بەشێكی دیكەشیان دەكەونە بەرجادە و رێگەی نێوان شەقامی 100 مەتری و 120 مەتری ، كە شەقامەكە یەك ئاراستەیە و نزیكەی كلیۆمەترێك دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی تیروپشك لەلاین پارێزگای هەولێرەوە كرا بۆ خاوەن زەویەكان و لە نزیك كەرتی 32ی ناوچەی تەرمیناڵ زەویان پێدرا.

قەرەبوو دەدرێت بەخاوەن زەویەكان بۆ ئەوەی بتوانن خانوی لەسەر دروستبكەن.

گوندی رەشكین، دەكەوێتە نێوان شەقامی 100 مەتری و 120مەتری لە هەولێر لە نزیك گەڕەكەی سی و دوو پارك و پڕۆژەی ئیمپایەر، گوندەكە زیاتر لە 50 ماڵن بەشێك لە ماڵەكان دەكەونە بەر جادە و پاركەوە.