شاندێكی بازرگانی ئەمریكا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

964+
كوردستان ئەحمەد
سەرەتای مانگی شەش ژوری بازرگانی ئەمریكا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و ئیڤێنتێكی كشتوكاڵی ئەنجامدەدەن.

بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا، بە فەرمانگەی میدیا وزانیاری راگەیاند، شاندێكی باڵای بازرگانی لە ژووری بازرگانی ئەمریكا لە مانگی شەشدا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەو شاندە چەندین كۆمپانیای نوێیان لەگەڵ دەبێت كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكات و هەماهەنگی دەكەن.

بابەتی كشتوكاڵ بەشێكە لە ناوەڕۆكی سەردانی شانەدەكەی ئەمریكا بۆ هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی ئەو بەرهەمانەی كە لە كوردستان هەیە بیگوازنەوە بۆ وڵاتەكەیان و ئەو بەرهەمانەی لە وڵاتەكەیان هەیە بیهێننە هەرێمی كوردستان، بەیان سامی وای وت.

ئیڤێنتێكی كشتوكاڵی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان دەكرێت، كونسوڵخانەی ئەمریكا و ژوری بازرگانی ئەمریكا لە هەولێر و فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی دەكەن وهاوئاهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوو حكومەتدا دەكرێت.

حكومەتی ئەمریكا لە ساڵی 2015 ەوە گۆشەی ژوری بازرگانی لە هەرێمی كوردستان هەیە و خاوەنی گەورەترین كونسوڵخانەیە لە هەرێمی كوردستان.