بە چارەسەری سروشتی سەدان گەنجی لە نەشتەرگەری گەڕاندووەتەوە

964+
میلاد جەلال

لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە ھاتوون چارەسەری سروشتی بۆ ئازاری جومگەکانیان وەربگرن.

عەلی ھاشم گەنجێکی دانیشتووی قەزای کەلارە و ساڵێک پێش ئێستا لە یاری تۆپی پێدا تووشی پێکانی ئەژنۆ بووە.

کامەران کەریم راھێنەرێکی وەرزشیە لە ناحیەی باوەنوور، بووە بە فریادڕەسی گەنجان و وەرزشکاران، ھەشت ساڵە بێ بەرامبەر چارەسەری ئەو کەسانە دەکات کە بەھۆی یاریکردن یان ھەر ھۆکارێکی تر تووشی ئازاری ئەژنۆ و جومگەکان دەبن.

کامەران بەرامبەر خزمەتەکانی بە یاریزانان لەلایەن یانەکانی کوردستانەوە چەندین خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەشکراوە، ھەروەھا خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتیە لە بواری پزیشکی وەرزشی و بڕوانامەی ماستەرەکەیشی لەسەر راھێنان بەدەستھێناوە و دەڵێت تاوەکو توانای ھەبێت لەو کارەیدا بەردەوام دەبێت.