كەمپی مەشق دەكاتەوە

دەستەی وەبەرهێنان: یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید لە هەرێم وەبەرهێنان دەكات

+964
كوردستان ئەحمەد

شاندێكی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە، بڕیارە وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بكەن.

محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە 964ی وت، شاندەكەی ئاتلێتیكۆ مەدرید بڕیارە لە بوارەکانی تەندروستی، وەرزشی، دروستكردنی چەند قوتابخانە و سەنتەرێكی وەرزشی و مەشق و راهێنان  لە هەرێمی كوردستان دروست بكەن.

وتیشی، ئێستا تەنیا قسە كراوە لەو بارەیەوە و دەستەی وەبەرهێنانیش ئامادەیی هاوكاری نیشانداوە و هەركاتێكش ئەو یانەیە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن،  هەموو ئاسانكارییەكیان بۆ دەكەن.

لـە دیـداری نـێـوانـیـانـدا بـاس لـە کـاری ھـاوبـەش و ھـەمـاھـەنـگی نـێـوان دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و نـوێـنـەرایـەتـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـە وڵاتـی ئـیـسـپـانـیـا کـرا بـە تـایـبـەت لـە ھـانـدانـی وەبـەرھــێـنـەرو کـۆمـپـانـیـاکـانـی وڵاتـەکـە بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان.

ئاتلێتیكۆ مەدرید یانەیەكی وەرزشیی ئیسپانییە، لە ساڵی 1903 دامەزراوە، یەكێكە لە یانە گەورە وەرزشییەكانی جیهان و لە چەندان وڵاتی ئەوروپا قوتابخانەی وەرزشی و كەمپی مەشق و راهێنانی هەیە.