تاوەکو ئێستا هەڵەبجە ناوچەی پیشەسازی نییە
964+
محەمەد عومەر-هەڵەبجە
بەهۆی ئەوەی تا ئێستا ناوچەی پیشەسازی بۆ پیشەوەرانی هەڵەبجە تەواونەکراوە، کاسبکاران و پیشەوەران لەناو بازاڕ و شوێنە جیاجیاکانی ناوشار کاردەکەن و ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و بێزاری هاوڵاتیان.
پیشەوەرێک دەڵێت، دەیانەوێت بە زوویی ناوچەی پیشەسازی هەڵەبجە تەواو ببێت و هەواریان بگوازنەوە بۆ ئەوێ.
ناوچەی پیشەسازی هەڵەبجە لە ساڵی 2014وە، دەستکراوە بە دروستکردنی، بەڵام هێشتا تەواو نەبووە.
رۆژ بە رۆژ پیشەوەران لە چاوەڕوانی تەواوبوونی ئەم ناوچە پیشەسازیەدان و بە تەواوکردنی کێشەی زۆرێک لە دوکاندار و پیشەوەران چارەسەر دەبێت و هەروەها دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ناو شار و جوانتر کردنی سیمای ئەم پارێزگا تازەیە.