زبڵ و خاشاک هاوڵاتیانی شیلادزێی بێزار كردووه
+964
هێڤی دێوالی- دهۆك
له ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شیلادزێ هاوڵاتیان زبڵ و خاشاك فڕێده‌ده‌ن و شاره‌وانیش ده‌ڵێت، چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین.
شه‌وانه چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو زبڵی کۆکراوە لە شیلادزێ ده‌سووتێنن، ئه‌مه‌ش زیانی بۆ ته‌ندروستی هاوڵاتیان هه‌یه، هاوڵاتیانیش گلەیی له دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه قسه‌ی بۆ 964كردووه و ده‌ڵێت، به‌هۆی دوكه‌ڵ و بۆنی زبڵه‌وه ناتوانین بخەوین و ته‌واو بێزاربووین.
سەربەست حسێن بەڕێوبەری شارەوانی شیلادزێ به 964ی وت، له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دان و كارگه‌یه‌كی ریساكیلین كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی زبڵ و خاشاك پاشماوه‌كان كۆبكه‌نه‌وه و بیبه‌نه ئه‌و كارگه‌که، تا كۆتایی ئەم مانگە كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ناحیه‌ی شیلادزێ سه‌ر به قه‌زای ئامێدیه، 100 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆكه‌وه دووره، 50 هه‌زار هاوڵاتی دانیشتووانی ئه‌و ناحیه‌یه‌ن.
پێداچونه‌وه: كوردستان ئه‌حمه‌د