موچەی بەشی كوردی كەركوك دەچێتە سەر بەغدا
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
لە پەرلەمانی عێراق ٧١ ئیمزا كۆكراوەتەوە بۆ ئەوەی موچەی بەشی كوردی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر بەغدا.
لە پەرلەمانی عێراق لە لایەن سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكانەوە ٧١ واژۆ كۆكراوەتەوە بۆ ئەوەی موچە و نەسریەی مانگانەی بەشی كوردی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر حكومەتی عێراق.
ئومێد محەمەد، وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، قسەی بۆ میدیازان كرد و وتی، ”لە كارنامەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی نوێدا لە مادەی ٢١دا هاتووە دەبێت موچە و نەسریەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر حكومەتی عێراقی و لەسەر هەرێمی كوردستان نەمێنێت”.
964+ پرسیاری لە شێرزاد رەشید، بەڕێوبەری بەشی كوردی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان كرد ئایا ئەو داواكارییە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ وتی، ”ئەمە بڕیارێكی زۆر باشە بە مەرجێك كاریگەری لەسەر سەربەخۆیی بەشی كوردی نەبێت و تەنها داراییمان بكەوێتە سەر حكومەتی عێراق”.
“بڕیارەكە زۆر باشە بەڵام نابێت كاریگەری لەسەر سەربەخۆیمان هەبێت”
“بەشی كوردی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كێشەی زۆری هەیە، بەڵام نابێت بڕیارەكە ببێتە كێشەیەكی تر و بەشەكەمان سەربەخۆیی لەدەست بدات و كۆنترۆڵ بكرێت و ببێتە هۆی ئەوەی لە رووی كوردییەوە پشتگوێبخرێت”، شێرزاد رەشید وای وت.
لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم نۆ هەزار میلاكی پەروەردەی بەشی كوردی هەیە حەوت هەزار و ٦٠٠یان مامۆستان و هەزار و ٤٠٠ی دیكەیان كارمەند و پاسەوان و كارگوزار و بەشەكانی دیكەن.
تەنها بۆ موچەی مانگانە، بەشی کوردی کەرکوک بڕی شەش ملیار و ٥٠٠ هەزار دیناری پێویستە بە شێوەی مانگانە، كە ساڵانە دەكاتە ٧٨ ملیار دینار و بۆ نەسریەش مانگانە پێنج ملیۆن دیناریان پێویستە كە