رۆژانە شەش کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە ماوەی یەک ساڵدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو هەزار و 247 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە، کە رۆژانە دەکاتە شەش کەس.

ئەمڕۆ هەینی رێککەوتی 12.5.2023، رێکخراوی دادپزیشکی ئێران ئاماری قوربانییانی رووداوەکانی هاتووچۆی لە 21.3.2022 تاوەکو 21.3.2023 بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ئەو ساڵەدا لە هەموو ئێران 19 هەزار و 237 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و رۆژهەڵاتی کوردستان پشکی 11.6٪ی بەردەکەوێت.

لە پارێزگای ورمێ زۆرترین قوربانی هەیە و 647 کەسن، لە پارێزگای سنە 447 کەس، لە پارێزگای کرماشان 493 کەس، لە پارێزگای ئیلام 180 کەس و لە پارێزگای لوڕستان 480 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی بریندارەکان لەو ماوەیەدا، 369 هەزار و 279 کەس بووە کە 16.4٪ زیاترە لە ساڵی پێشتر.

قوربانییانی رووداوی هاووچۆ لە ساڵی رابردوو بەراورد بە ساڵی پێشووتر 16.2٪ زیادیکردووە.

لە 21-3-2021 تاوەکو 21-3-2022، 16 هەزار و 556 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەست دابوو، بەپێی ئامارەکەی دادپزیشکی ئێران.