پلەی گەرما لە گەرمیان گەیشتە 38 پلە

ئەمڕۆ بەراورد بە سبەی تاوەکو 3 پلە گەرماکە بەرز دەبێتەوە

964+

فەرمان سادق

لە 48 کاتژمێری داهاتوودا 3 پلە کەشەکە گەرمتر دەبێت و ئاسمانیش ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ چوارشەممە 10.5.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێک پەڵە هەورى جیا جیا.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێراى با/ مامناوەند دەبێت (10 – 20)کم/ک.
ئاراستەی با/ باشووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 )کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

سبەی پێنجشەممە 11.5.2023
کەش/ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک کاتدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (1 – 3 ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
خێراى با/ لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک.
ئاراستەی با/ باشووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان ( 8 – 10 )کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 30 پلەى سیلیزى
دهۆک: 31 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 35 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 31 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 33 پلەى سیلیزى
سۆران: 30 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 38 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 10.5.2023