ده‌ست به‌سه‌ر ئامێره‌كانى بیرێكی نایاساییدا گیرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەشتی هەولێر، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كانى لێدانى بیری نایاسایی گیراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەشتی هەولێر، بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9.5.2023 لە چوارچێوەی كار و چالاكییەكانیان مەفرەزەی بەشه‌كه‌یان لە سنوری گوندی شائۆمەر له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئامێرێكی لێدانى بیر دا گرتووه‌، كه‌ به‌ “پایلی سوری” ناسراوه‌، له‌گه‌ڵ ئامێرێكی لەحیمكردنی کارەبایی و 19 بۆری، کە بە نایاسایی کاریان ده‌كرد.

پۆلیس ده‌شڵێت “لێدانی بیری نایاسایی، مەترسییە لە سەر ئاوی ژێر زەوی، بۆیه‌ كه‌سانى سه‌رپێچیكار و لاده‌ر له‌ یاساش راده‌ستی دادگا ده‌كرێن”.

ده‌ست به‌سه‌ر ئامێره‌كانى بیرێكی نایاساییدا گیرا