حەج و عەمرەی هەرێم: ئەگەر ئەم کەسانە دەناسیت ئاگاداریان بکەرەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

حەج و عەمرەی هەرێم ناوی 80 کەسی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەگەر دەیانناسیت بەزووترین کات ئاگاداریان بکەنەوە.

رۆژی دووشەممە رێککەوتی 8.5.2023، بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی هەرێم لە فەیسبوک ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، 80 کەس ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە، بەڵام  ماوەی چەندین رۆژە لە رێگەی ژمارە مۆبایلەکانیانەوە پەیوەندییان پێوە دەکرێت و وەڵام نادەنەوە.

حەج و عەمرەی هەرێم داوا دەکات ئەو هاوڵاتیانە سەردانی نوسینگەی حەج و عەمرەی سلێمانی بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان.

“داواکارین لە هەر کەسێک کە ئەم ناوانەی خوارەوە بناسێت یان خزم و کەسوکاری نزیکیان بن، بە زووترین کات ئاگادارییان بکەنەوە، چونکە دواکات بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان رۆژی 10.5.2023 دەبێت،” حەج و عەمرەی هەرێم وا دەڵێت.

هاوڵاتییەکان خەڵکی سلێمانی، شارەزوور، رانیە و چەمچەماڵن.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):