ئەمڕۆ لە شارەكان هەورە و لە شاخەكان نمەبارانە
+964
كوردستان ئەحمەدئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواوەتی دەبێت، بەڵام باران نابارێت و بایەكی خێرای دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیشدا باران دەبارێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 7.5.2023
کەش/ نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ زیاد بوونى خێرایى با لە هەندێ ناوچە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم بۆ مامناوەند خێرایی با دەگاتە سەرووى 25 کم لە کاتژمێرێکدا، لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەندێ کات نمەبارانى کەم دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بەرزتر دەبێت بە 1 تــا 3 پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێرایی با / مام ناوەند دەبێت (15 – 30) کم لە کاتژمێرێکدا و هەندێ کات دەگاتە سەرووى 30 کم لە کاتژمێرێکدا .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 27 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 25 پلەى سیلیزى
دهۆک : 26 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 27 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 27 پلەى سیلیزى
سۆران : 24 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى