هیوای گەیشتن بە یاریی کۆتایی هەیە
زاخۆ بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی به‌سه‌ر نه‌فتدا تۆمار كرد
964+
شڤان عه‌بدوڵا – زاخۆ
له یاریی شه‌شه‌می نێوانیان له قۆناغی پله‌ی ئۆفی خولی باسكه‌ی عێراق، یانه‌ی زاخۆ به جیاوازی دوو خاڵ له یانه‌ی نه‌فتی برده‌وه و ئێستا بلیتی یاریی كۆتایی له‌سه‌ر دوایاریی نێوانیان ماوه.
یارییه‌كه شه‌وی رابردوو له هۆڵی زاخۆ كرا و نیو كاتژمێر دواكه‌وت، به‌هۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی وه‌رزشی بۆ هۆڵه‌كه.
له ئه‌نجامیشدا و دوای گه‌یشتنی یارییه‌كه به كاتی زیادكراو، دوای یارییه‌كی به‌هێز و خێرا، یانه‌ی زاخۆ به 89-87 خاڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
به‌مه‌ش ئێستا له كۆی شه‌ش یاریی نێوانیان، 3-3 یاری یه‌كسانن.
یاریی حه‌وته‌م و كۆتایی له به‌غدا ده‌كرێت و براوه‌یان ده‌گاته یاریی كۆتایی.
له قۆناغی پله‌ی ئۆفی پێش كۆتایی خولی باسكه‌ی عێراقدا، ئه‌و یانه‌یه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتوون، 7 یاری به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ن و كامه‌یان چوار یاریی بباته‌وه، ده‌چێته یاریی كۆتایی.
له خولی ئه‌م وه‌رزه‌دا یانه‌ی شوڕته دوای بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا