بارزان.. ئەو دەڤەرەی ئاژەڵەکان هەست بە ئەمان دەکەن
964+
ئاکام غەفوور
بەهۆی پاراستنی گوڵ و دار و ئاژەڵە کێویەکانی، بارزان سروشتێکی دڵڕفێن و ژینگەیەکی جوانی هەیە.
لەو ناوچەیە ئەگەر کەسێک دار ببڕێتەوە خەڵکی بە چاوێکی خراپ تەماشای دەکەن.
تاهیر بلەیی دانیشتووی دەڤەرەکەیە و حەز و خولیای وێنەگرتنی سروشت هەیە، ئەو دەڵێت، پاراستنی ژینگە و سروشت لای ئەوان هێڵی سوورە.
لە بارزان، خەڵکەکە پارێزگاری لە رووەک و ئاژەڵە بچوکەکانیش دەکەن چونکە دەڵێن جگە لە جوانی سروشت، ئاژەڵەکان بەسوودن بۆ یەکتری و سوڕی سروشت تەواو دەکەن.