پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
964+
توانا نەقی
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم کەش و هەوای پێشبینی کراوی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە بەراورد بە دوێنی بەرزتر دەبنەوە.
کەشناسی رایگەیاندووە، بۆ ئەمڕۆ 3.5.2023 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ (1) پلە بەرزتر دەبێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت بەجۆرێک (10 – 15) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
کەشی پێشبینیکراو بۆ سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت بەڵام پلەکانی گەرما (2) پلە بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 26 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 25 پلەى سیلیزى
دهۆک: 25 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 25 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 27 پلەى سیلیزى
سۆران: 24 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 31 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 17 پلەى سیلیزى