یاریزانە کوردەکان سامەڕایان گەیاندە قۆناغی هەشت
+964
یادگار محەمەد
تیپی باسکەی یانەی سامەڕا، کە شەش یاریزانی کورد لە پێکهاتەی تیپەکەیدایە، دوای چوار بردنەوەی لەسەریەک خۆی گەیاندە قۆناغی هەشت.
لە رۆژانی 1 و 2 ـی 5 لە هۆڵی فەلوجە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی دووەم لە قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنی یانە پلە یەکەکانی عێراق بەڕێوەچوو، یانەی سامەرا کە لە
پێکهاتەکەیدا شەش یاریزانی کورد بوونیان هەیە، بە چوار بردنەوەی لەسەریەک، توانیان بە یەکەمی کۆمەڵەکەیان خۆیان دەربازی قۆناغی هەشت بکەن.
لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی 964 دابان قاسم یاریزانی کوردی یانەی سامەڕا وتی، “ئێمە وەک یاریزانە کوردەکان لە شارەکانی خۆمان مەشق و راهێنانەکانمان کردووە، بەڵام بە مەبەستی بەشداریکردن لە قۆناغی یەکەمی پاڵاوتن، توانیمان سەرجەم یارییەکان ببەینەوە”.
هەروەها وتیشی، سەبارەت بە یاریزانە کوردەکان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردووه هۆکاری ئهوه بوون سامهڕا بگاته قۆناغی ههشتی خولهكه.
لە قۆناغی یەکەمی پاڵاوتندا یانەی سامەڕا چوار بردنەوەی بەم شێوەیە بەدەستهێنا:
سامەڕا – حەبانییە 70 – 52
سامەڕا – وەحدە 71 – 59
سامەڕا – ئیمام موتەقین 63 – 53
سامەڕا – نوعمانیە 65 – 38
لە قۆناغی هەشتی پاڵاوتنەکەدا یانەی سامەڕا رووبەڕووی یانەی ناسڕییە دەبێتەوە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا