ناوچەی پیشەسازیی كۆنی بەردەڕەش
دوای ساڵێك هێشتا نەكراوە بە هیچ شتێك
964+
زەید کۆچەر-بەردەڕەش
دوای سالێک شارەوانی قەزاکە دوکانەکانی پیشەسازیی کۆنی گواستەوە بۆ پیشەسازیی نوێ، بەڵام تا ئێستا شوێنەكە نەكراوە بە هیچ شتێك.
شوێنەكە پێشتر 200 دوكانی لێبوو، لەگەڵ گستنەوابۆوەیان شوێنە نوێیەكە، تائێستا دیار نییە شوێنەكەی دەكرێت بە چی.
پیشەسازییە كۆنەكە، لە سەنتەری بەردەڕەشدا بوو، پیشەسازییە نوێیەكە چوار كیلۆمەتر لە شوێنەكەی خۆی دوورە.
“سیروان حەسەن قادر، سەرۆک شارەوانیی بەردەڕەش بە 964ی وت، “شوێنە نوێیەکە خزمەتی زۆر بە هاوڵاتیان دەكات، لەبەر ئەوەی بەشی تەندروستی و پێداویستی تایبەتی لێیە، شوێنە كۆنەكەش تا ئێستا نەكراوە بە هیچ شتێك، بەڵام وا بڕیارە بدرێت بە تەندروستیی شارەكە.
لە بارەی پیسبوونی شوێنی کۆنی پیشەسازی کۆن، سەرۆکی شارەوانیی بەردەڕەش وتی، “ئێمە هەموو کاتێک شوێنەکە خاوێن دەکەینەوە، چونکە خەڵک فێر بووە شتی لێ فرێ دەدات، ئەمەش زیانی گەورەی بە تەندروستیی هاوڵاتیان گەیاندووە و دەبێت لە زووترین كاتدا چارەسەر بكرێت”.
ناوچەی پیشەسازیی كۆنی بەردەڕەش لە سەنتەری شاردایە و تا ئێستا وەك خۆی ماوەتەوە و نەكراوە بە هیچ پڕۆژەیەك
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد