ئەم مانگەدا برنجی تایلەندی دابەشدەکرێت
زینوێ-حەسەن +964 -هەولێر
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەم مانگە برنجی تایلەندی بەسەر هاوبەشانی پسوولەی خۆراک دابەش دەکرێت.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بازرگانی هاتووە گرێبەست کراوەو بڕی١٢٧هەزار تۆن لە برنجی تایلەندی گەیشتووەتە بەندەرەکانی عێراق.
“تیمێکی سەرپەرشتیاری تەکنیکی لەپشکنەرانی تاقیگە لە بەشی کۆنترۆڵی جۆری کۆمپانیای خۆراک و بەشی کۆنترۆڵی بازرگانی، نموونەی سەرەتاییەکانیان لەم برنجە بۆ پشکنین ناردووە، بۆ ئەوەی بزانرێت گونجاوە بۆ خواردن یان نا، تاوەکو دەست بە دابەشکردنی بکرێت بەسەر هاوڵاتیان”. لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بازرگانی هاتووە.
جگە لە برنج
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێ؛ برنجی هاوردەکراو وگرێبەستکراو بۆ سەبەتەی خۆراک لە برنجی سپی دانەوێڵە درێژە، کە وەک یەکێک لە باشترینەکانی جیهان پۆڵێن دەکرێت، ئەمەش دابەش دەکرێت بەسەر هەموو عێراق و بە هەریمی کوردستانیشەوە.