بە رووداوی هاتووچۆ
ئەمڕۆ لە كەلار كەسێك مردووە و هەشتیش برینداربوون
+964
میلاد جەلال- گەرمیان
ئەمڕۆ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، پێنج رووداوی هاتووچۆ روویداوە، كەسێك گیانی لەدەستداوە و هەشت كەسیش برینداربوون.
رێگەی كەلار بۆ سلێمانی و دەوروبەری بەڕێگەی مەرگ ناسراوە، رۆژانە رووداوی هاتووچۆ لەو رێگەیە روودەدات، ئەوەش گرفتی بۆ هاوڵاتیان دروستكردووە.
میلاد جەلال پەیامنێری 964دەڵێت، ئەمڕۆ هەركەس برینداربووبێت گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی كەلار، بەڵام لە نەخۆشخانەكە چەندین بەش تا ئێستا نەكراونەتەوە كە زۆر سودیان بۆ بریندارەكانی رووداوەكانی هاتووچۆ هەیە، بەڵام لەبەر نەبوونی ئەو بەشانە نەخۆش رەوانەی سلێمانی دەكرێت